٢٢ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٤٣
پەلامار ی زایۆنیەکان بۆ سەر فەلەستییەکان

هاوکات لە گەڵ توندبوونی پەلاماری لەشکەریانی زایۆنی بۆسەر فەلەستینیەکان ، شارۆچکە نشینانی ئەم رژێمە رۆژی هەینی لە باکووری رۆژاوای چۆمی ئەردەن ، هێرشیان کردە سەر فەلەستینیەکان .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ژمارێک لە شارۆچکە نشینانی زایۆنی رۆژی هەینی بە پەلامار بۆسەر شارۆکەی فەرەعتا لە نزیک قەلقیلیە لە باکووری رۆژاوای چۆمی ئەردەن ، سەرەتا دوو ئۆتۆمبێلی سەر بە فەلەستینیەکانیان ئاگر دا ، لە پاشان لە هەنگاوێکی دنەدەرانەدا ، دروشمی نەژاد پەرستانەیان لەسەر دیواری ماڵی دانیشتوان  نووسی .

شارۆکە و گوندە فەلەستینیەکان بە تایبەتی مزگەوتەکان بەردەوام دەکەونە بەر پەلاماری نەژادپەرستانەی زایۆنیەکان.

 هاوکات لە گەڵ پەلاماری  شارۆکە نشینیەکان بۆسەر ماڵ و سامانی فەلەستنیەکان لە قەلقیلیە ، لەشکەریانی  ئەم رژێمەش رۆژی هەینی بە هێرش بۆسەر بەشداربووان لە خۆێشاندانی " مافی گەڕانەوە " لە کەرتی غەزە ، دەیان کەسیان بریندار کرد .

ئەم خۆپێشاندانانە لە مارسی 2018 وە دەسپێبووە و تا ئێستا 327 فەلەستینی بە دەستی لەشکەریانی زایۆینەوە شەهید کراون .

.........
340